مۆندیال
بەشداریکردنی لوکاکو لە جامی جیهانی لە ژێر گومان دایە
رۆمیلو لوکاکو هێشتا نەگەڕاوەتەوە مەشقەکان بە کەمتر لە هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی.
هێرشبەرە بەلجیکییەکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کراوە بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی بەلجیکا ئەو هێشتا بەتەنها چارەسەر وەردەگرێت و لە هۆڵی یاری ئاسن چەند مەشقێکی سادە دەکا.
رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر تا ٢٢ی ئەم مانگە دەرفەتی ئەوەی هەیە هێرشبەرێکی دیکە لە جێگەی لوکاکو بانگهێشت بکات بەڵام ئەوە روونە ناوبراو ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی بەلجیکا بەرەو کوەیت بەڕێ دەکەون و لەوێ مەشق و خۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ جامی جیهانی.
یەکەم یاری بەلجیکا بەرامبەر کەنەدا دەبێت لە ٢٣ی ئەم مانگەدا.