ئینگلتەرا
روونی لەسەر قسەکانی رۆناڵدۆ بە توندی هاتە وەڵام

واین روونی ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد وەڵامی قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە.
کریستیانۆ هێرشێکی گەورەی دژی یانەکەی و بەشێک لە هاوڕێکانی پێشووی بەرپاکردووە و روونی یەکێکە لەوان، ئەو یاریزانە لە وەڵامدا بۆ تاڵک سپۆرت وتی “ئەو کارانەی رۆناڵدۆ کردوونی لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا جێگەی قبوڵکردن نین، ئاگام لێیە رۆی کین بەرگری لێدەکات بەڵام لە راستیدا ئەو خۆیشی ئەوەی قبوڵ نەدەکرد لێی، رۆناڵدۆ بووەتە کێشەیەک کە مانچێستەر لەم کاتەدا پێویستی نیە. ئەوان سەرقاڵی خۆی بنیاتنانەوەن، رۆناڵدۆ دەبێت سەری دابخات و مەشقی خۆی بکات و هەر کات هەلی پێدرا یاری خۆی بکات”.
رۆناڵدۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پیەرس مۆرگان دەڵێت نازانم بۆ روونی هێندە هێرش دەکاتە سەرمن، رەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت ئەو وازی هێناوە و من هێشتا لە ئاستێکی بەرزدا یاری دەکەم.