یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڕیاریداوە گرێبەستی هەردوو یاریزانی یانەکەی دانی سێبایۆس و ماریانۆ دیاز نوێ نەکاتەوە.
خۆزێ فلیکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، کرگێری شاهانەکان ئامادەنیە گرێبەستی هەردوو یاریزانی یانەکەیان نوێ بکەنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزیان لەگەڵ یانەکەی پایتەخت بێت و، دەنگۆیەکیش هەیە هەردوو یاریزانە دەیانەوێت پێشوەختە واتە زستانی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵن.
دیازی هێرشبەر و سێبایۆسی ناوەڕاستکار ئەو دوو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و ناچارن یانەکەیان جێبێڵن.