خولهکانی دیکە
ئەمڕۆ سزاکەی رۆناڵدۆ دیاری دەکرێت
یاریگا–
بڕیارە ئەمڕۆ کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەبارەی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەی کۆبێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ تاوەکو درەنگانی ئەمشەو کارگێری شەیتانە سوورەکان لەگەڵ تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان کۆببنەوە، بۆ دیاری کردنی سزای سەر هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەیان، بەهۆی لێدوانی توندەکانی سەبارەت بە راهێنەری یانەکەیان.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووتەوە تاوەکو ئێستا کارگێری مان یونایتد گفتوگۆ لەسەر شێوازی سزادانی رۆناڵدۆ دەکەن.