خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ دوو شەممە14/11/2022 پازدەیەمین وەرزی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە بەشداری 19 یانە دەستیپێکرد، ئەمڕۆ پێنج یاری ئەنجامدرا و سبەش چوار یاری تر ئەنجامدەدرێت.
لە کۆی ئەنجامدانی پێنج یاری ئەمڕۆ چوار یاری بە یەکسان بوون کۆتایی هات، یانەی هەولێر لە شاری سلێمانی وتایبەت لە یاریگای چیا ڕووبەڕووی یانەی بابان بوویەوە و یاریەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە یاریگای یانەی برایەتی هەر دوو یانەی پیشەسازی و ڕزگاری بە یەک گەیشتن، گێمی یەکەم رزگاری بە گۆڵێک پێشکەوت، سەرەتای گێمی دووەم دوای ئەنجامدانی دوو گۆڕانکاری لەلایەن ڕاهێنەری یانەی پیشەسازیەوە یانەکە دوو گۆڵی تۆمار کرد، دواتر چەند خۆلەکێک پێش کۆتایی یاریەکە یانەی ڕزگاری گۆڵی یەکسان بوونی تۆمار کردوو یاریەکەش بە ئەنجامی 2 _ 2 کۆتایی هات.
یانەی برادۆست لە نێو یاریگای خۆی لە شاری کەرکوک سەرکەوت بە سەر یانەی بروسکی شاری هەولێر بە ئەنجامی 4 _ 2 گۆڵ، هەروەها هەر دوو یانەی سێمێل و ڕەواندز بەبێ گۆڵ یەکسان بوون و بە هەمان ئەنجامیش یاری نێوان خانەقین و ڕانیە کۆتایی هات.