ئینگلتەرا
کاراگەر: ٩٩٪ی هاندەرانی یونایتد پاڵپشتی تێن هاگ دەکەن نەک رۆناڵدۆ

جیمی کاراگەر بۆچوونی خۆی دەربڕی لەسەر قسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاش ئەو هێرشەی کردییە سەر تێن هاگ و مانچێستەر یونایتد.
جیمی کاراگەر شیکەرەوەی سکای سپۆرت و ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول لە تویتەر دەڵێت ” رۆناڵدۆ دەڵێت رێزی تێن هاگ ناگرم لە کاتێکدا ویستی یانەکە جێبهێڵێت، رەتیکردەوە وەک یەدەگ بەشداربێت، یاریگای جێهێشت بەر لەوەی یارییەکە تەواو بێت! ٩٩٪ی هاندەرانی یونایتد پشتی تێن هاگ دەگرن لەم بابەتەدا پاش ئەوەی رۆناڵدۆ بەو خراپییە ئەم بابەتەی وەرگرت”.
کاراگەر بەردەوام لێدوانی توند لەدژی رۆناڵدۆ دەدات و ئەمەش وایکرد مانگی پێشوو کریستیانۆ پشتگوێی بخات کاتێک چووە لای شیکەرەوەکانی سکای سپۆرت لە یەکێک لە یارییەکانی یونایتد.