Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

بۆچوونی یاریزانانی یونایتد لەسەر قسەکانی رۆناڵدۆ

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی رابردوو بە ڤیدیۆییەکی یەک خولەکی هەموو جیهانی وەرزشی تاساند کاتێک رایگەیاند مانچستەر خیانەتی لێکردووە، ویستوویەتی بچێتە مان سیتی، رێزی تێن هاگ ناگرێت و لە مانچێستەر هیچ  شتێک وەک پێویست نیە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، تێن هاگ و یاریزانانی یونایتد زۆر بێ هیوان لە رۆناڵدۆ بە تایبەت بەهۆی ئەو کاتەی هەڵیبژاردووە بۆ  بڵاوکردنەوەی ئەم دیمانەیە.

سەرچاوەکە دەڵێت یاریزانەکان تێناگەن هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەم دیمانەیە چییە و بۆ دەیەوێت ناوی یانەکە بشێوێنێت، لە ئاستی بەڕێوبەرایەتیش پێیان وایە قسەکانی رۆناڵدۆ راست نیە و بگرە زۆر رێزی لێگیراوە تەنانەت کاتێک داوای کرد یانەکە جێبهێڵێت و دواتریش کاتێک رەتیکردەوە بێتە نێو یاری و یاریگای جێهێشت.

چاوەڕواندەکرێت مانچێستەر وەڵامێکی بەهێزی هەبێت و بەر لە بڵاوکردنەوەی دەیانەوێت بە ووردی خوێندنەوە بۆ  بژاردەکانی خۆیان  بکەن.

Back to top button