
سەرۆکی فیدراسیۆنی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا رۆساریۆ دۆنۆفریۆ یەکێکە لەو ٤٢ کەسەی کە دەستگیرکراون بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی.
رۆساریۆ لەناکاو وازی لە پۆستەکەی هێنا و تەنها دواتر ئاشکرابوو کە هۆکارەکەی ئەوەیە بەشێکە لە باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە شاری میلانۆ و شەش تەن حەشیش و ماریواناش دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرۆک لەو پۆستەیدا پێی دەوترێت داواکاری گشتی و رووداوەکە پێشهاتی سەیرتری بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک فیدراسیۆنی ناوبژیوانانی ئیتاڵیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند دەرکەوتووە ناوبراو پێشتریش لە ٢٠٢٠ بەهەمان تۆمەت دەستگیرکراوە بەڵام ئەو بابەتەی شاردووەتەوە کاتێک کراوەتە داواکاری گشتی.
دی نۆفریۆ لە مانگی حەوتی ئەمساڵ خەڵات کرا وەک باشترین بەڕێوبەری ناوبژیوانانی ئەو وڵاتە!