ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
پاریس گرێبەستی ڤێراتی تازەدەکاتەوە و موچەکەشی بەرزتر دەبێت

مارکۆ ڤێراتی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان.
بەگوێرەی لێ ئیکویپ، پاریس لە میانەی مۆندیاڵ سەرقاڵی تازەکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی دەبێت، لە ئێستادا ئەوەی ڤێراتی لە هەمووان نزیکترە. گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ٢٠٢٤ بەسەردەچێت بەڵام دوای نوێکردنەوە دوو وەرزی دیکەشی دەخرێتە سەر و موچەکەشی بۆ ١٢ ملیۆن یۆرۆ بەرزدەکرێتەوە لە کاتێکدا تەمەنی گەیشتووەتە ٣٠ ساڵ.
ڤێراتی لە ٢٠١٢دا لە پیسکاراوە تەنها بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە پاریس و لەوکاتەوە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکە و خاوەنی زۆرترین ناسناوە لە مێژووی پاریس بە هەشت ناسناوی خولی فەڕەنسی، شەش جامی فەڕەنسا، شەش جامی خول و نۆ جامی سوپەری فەڕەنسا.