کوردستان

ڕاهێنەری یانەی هەندرێن وازی لە ئەرکەکەی هێنا

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە 12/11/2022 ڕۆژی دەسپێکی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان بوو، یانەی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد.

هەندرێن چوار یاری ئەنجامدا بوو خاوەنی دوو سەرکەوتن و دوو شکست بوو یاریەکیش چاوەڕوان بوو، دوێنێش لەگەڵ یانەی دەربەندیخان نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و بەگۆڵێک یەکسان بوون، بۆیە دوای یاریەکە ڕاهێنەری یانەی هەندرێن ( دڵشاد مەعروف ) دەستلەکار کێشانەوەی پێشکەشی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کردوو بە فەرمی دوای ساڵانێکی زۆر لە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەکە وازی لە ئەرکەکەی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button