کوردستان

شێروانە ڕیمۆنتادا ی ئەنجامدا و چواڕقوڕنەش دۆڕا

لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 12/11/2022 سێ یاری ئەنجامدرا و سێ کارتی سووریش بەڕووی یاریزاناندا بەرزکرایەوە.

لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەدا یانەی شێروانە لە نێویاریگا و لە بەردەم هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ئارارات بوویەوە، سەرەتا یانەی ئارارات بە گۆڵێکی یاریزان ( حەیدەرجەبار ) پێشکەوت، دواتر یانەی شێروانە ڕیمۆنتادای ئەنجامدا و دوو گۆڵی لە ڕێگای یاریزانان ( مەحەمەد دڵشاد و مەحەمەد جەلال ) تۆمارکرد، شێروانە بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی.

لە یاریگای دووەمی یانەی زاخۆ هەر دوو یانەی زاخۆ و چوارقوڕنە بەیەک گەیشتن، زاخۆ لەم یاریەدا توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 سەرکەوێت و یاریزانێکیشی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، زاخۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 8 خاڵ و چوارقوڕنەش 6 خاڵی هەیە و یەکەم شکستە بۆ یانەکە لە وەرزی ئەمساڵ.

لە شاری هەولێرو تایبەت لە یاریگای هەندرێن، یانەی دەربەندیخان بووە میوانی یانەی هەندرێن، یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک کۆتایی هات و هەریەکەیان خاوەن 7 خاڵن، ( مەحەمەدعزەت ) لە یانەی دەربەندیخان و ( عەبدولمنعم ئەحمەد ) لە یانەی هەندرێن بە کارتی سوور کرانە دەرەوەی یاریگا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button