کوردستان
پێکهاتەی باشترینەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دیاریکرا
بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێی پێکهاتەی باشترینەکانی مانگ دیاریکرا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە دانانی لێژنەیەکی تایبەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرپەرشتیاری یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی نوێی خولەکە پێکهاتەی باشترینەکانی مانگ دیاری دەکات.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جگە لە دیاریکردنی پێکهاتە، مانگانە باشترین یاریزان و باشترین ڕاهێنەر و باشترین گۆڵپارێزیش دیاری دەکات و خەڵاتی تایبەتیان پێشکەش دەکات کە ئەمەش زیاتر بۆ هاندان و کێبڕکێ کردنە لە نێوان یانە و یاریزانەکاندا.
ئەمەی خوارەوە پێکهاتەی مانگی ئۆکتۆبەرە کەوا گەڕەکانی 1,2,3,4 تێدا بەڕێوە چوو