فیفا درێسی دانیمارکی بۆ جامی جیهانی رەتکردەوە تایبەت بە مافی مرۆڤ
یەکێتی تۆپی پێی جیهان داوایەکی هەڵبژاردەی دانیمارکی رەتکردەوە بۆ ئەوەی پەیامێک دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە قەتەڕ لەسەر درێسەکەیان بێت.
دانیمارک لۆگۆی سەر درێسەکەیان کاڵ دەکاتەوە و درێسی سێهەمیش رەنگی رەش دەبێت وەک دەربڕینی خەمباری بۆ مردنی هەزاران کرێکار کە لە کاتی کارکردن لە جامی جیهانی دا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان گیانیان لەدەستداوە لە قەتەڕ، جگە لەوەش دەیانویست لەسەر درێسەکە بنوسرێت “مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان”.
جەیکب جانسن بۆ ئاژانسی ریتزاوی وڵاتەکەی “فیفا مافی خۆیەتی بڕیار لەسەر ئەو بابەتانە بدات و ئەوان نایانەوێت هیچ پەیامێکی سیاسی لەسەر درێس و کەل و پەلەکان هەبێت، بەڵام ئەمەی ئێمە تەنها داوای ئاشتییە بۆ هەمووان، لەگەڵ ئەوەشدا بەداخەوە رێگەیان نەدا پەیامەکەی خۆمان بگەیەنین”.
وڵاتانی ئەورووپا نیگەرانییەکانی زۆریان هەیە لە شێوازی مامەڵەی قەتەڕ لەگەڵ کرێکاران و هەروەها لەگەڵ یاسا توندەکانی ئەو وڵاتە بۆ هاندەران لە ناوەو دەرەوەی یاریگا.