ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: کالولو گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان تازەکردەوە

یانەی ئەیسی میلان گرێبەستی بەرگریکاری فەڕەنسی یانەکەی پیێری کالولوی تازەکردەوە.
بەرگریکارە ٢٢ ساڵەکە بە کەمتر لە ١ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ سان سیرۆ لە ٢٠٢٠دا، لە ماوەیەکی کەمدا توانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە.
ناوبراو ئەمڕۆ گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ واژۆکرا کە ماوەکەی بۆ پێنج وەرزە و تا هاوینی ٢٠٢٧ درێژدە دەکێشێت. ئەمەش کەمێک لە نیگەرانییەکانی ئەو یاریزانە کەم دەکاتەوە پاش ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەکرا بۆ جامی جیهانی قەتەڕ.