ئیتاڵیا
ئالێگری: ساندرۆ خۆی کردە قوربانی یانەکەی
یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس سوپاسی ئەلێکس ساندرۆ دەکات بۆ ئەو کارتە سوورەی لە کۆتا خولەکی یارییەکەیان بەرامبەر ڤیرۆنا وەریگرت.
ساندرۆ لە کۆتا چرکەکاندا هەوڵێکی تیمی بەرامبەری راگرت و بەهۆیەوە کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە بەڵام ئالێگری ستایشی دەکات و وتی “لەو حاڵەتەدا، پاریدیس دەبوو فاوڵەکە جێبەجێ بکات بەڵام خۆشبەختانە ساندرۆ خۆی کردە قوربانی یانەکەی وبە پێچەوانەوە ئێستا باسی ئەنجامێکی جیاوازمان دەکرد، سوپاس بۆ فاوڵەکەی”.
یوڤێنتۆس بە تاکە گۆڵێکی مۆیس یارییەکەی بردەوە و ئەمەش پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی ئەو یانەیە بوو لە خولی ئیتاڵیدا، بەوەش بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەی سێهەم.