یاریگا.
ڕۆبەرتۆ مارتینیز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا لیستی كۆتایی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە 20ی مانگ یاریەكانی جامی جیهانی 2022 لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.
هەڵبژاردەی بەلجیكا لە كۆمەڵەی شەشەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كەنەدا، مەغریب و كرواتیا.
لیستی كۆتایی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی بەلجیكا.
گۆڵپارێز: كۆرتوا، كاستێلس، مینیۆلێ.
هێڵی بەرگری: ئاڵدەروێڵد، دیباست، فایس، تێتە، ڤێرتۆنغن، كاستانی، میۆنیە،.
هێڵی ناوەند: ویتسیڵ، دی برۆین، تیلیمانس، كاراسكۆ، ترۆسارد، ئۆنانا، دیندۆنكەر، ڤاناكین، تۆرگان هازارد.
هێڵی هێرشبردن: ئۆپێندا، ئیدین هازارد، مێرتینیس، كتیلێر، باتچوای، لۆكاكۆ، دۆكو.