کوردستان

ڕوونکرنەوەیەک لە یانەی سۆرانەوە

دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 9/11/2022 لێژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە هۆی ڕەخنەگرتنی تووند لە ناوبژیوان و یەکێتیەکە لە یاری نێوان سۆران و ئارارات ( ڕەفیق سەعید)ـی ڕاهێنەری یانەی سۆرانی ڕاگرتنی بۆ سێ یاری و بەبڕی 500 هەزار دینار سزادا، یانەی سۆران دوای ئەم بڕیارە هەر زووڕوونکردنەوە یەکیان بڵاو کردەوە کە ئەمە دقە کەیەتی :

(ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، لەیەکێک لە بڕگەکانی کۆبونەوەکەیان سزای ڕاهێنەری یانەکەمان( ڕەفیق سەعید )یان داوە، بەبیانووی ئەوەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن قسەی کردووە و باسی خەراپی ناوبژیوانانی یاریەکەی کردووە.
ئێمە لە یانەی سۆران هەرگیز لەگەڵ بێڕێزکردنی بەرامبەرەکانماندا نین و خۆشمان پاراستوە و بەشێکیش بوینە لەسەرخستنی چاڵاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ناوبژیوانێک کە هەڵەیەکی زەق دەکات ناکرێت سەرەتاترین ماف کە یاریزان وڕاهێنەرێک هەیبێت بەرامبەری ڕەخنەگرتنێکی ئاساییە، ناکرێت لەبەرامبەر ئەوەدا بەم شێوەیە سزای بۆ ببڕدرێتەوە، بۆیە داوا لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە، قسەکانی ڕاهێنەری یانەکەمان هێرش و بێڕێزی نیە بۆ سەر هیچ لایەک جگە لە ڕەخنەگرتنێک، کە هەقی هەر کەسێکە. چجای ئەوەش یاریەکە بە دۆڕانی یانەکەمان تەواوبووە و زۆر بڕیاریش لەلایەن ناوبژیوانەوە دژی یانەکەمان دراون هۆکاربوون لەگۆڕینی ئاراستەی یاریەکە، بەڵام ئێمە لە یانەکەمان وامان مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا کردووە کە هەمو مرۆڤێک شایەنی هەڵەکردنە… ئەم بڕیارەش جگە لە ساردکردنەوەی یانەکەمان و ناهەقیەک زیاتر هیچی ترنیە ، ئومێدمان وایە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خۆی لەئاست بارودۆخەکە گەورەتر بزانێت، دەکرا بە ئاگادارکردنەوەیەک سزای ڕاهێنەریان دابایە نەوەک بەم شێوازە.. ئێستاش چاوەڕوانیمان لێیان هەیە ئەو سزایەی ڕاهێنەرمان بۆ کەم بکەنەوە ، بەهیوای سەرکەوتن)

بابەتی زیاتر

Back to top button