کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە (9-11-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :

1-دوای پەسندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی (چیا سەڵاح ) لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق / لقی سلێمانی ، بڕیاردرا بەپەسنکردنی ناوی لە لیستی ناوبژیوانانی خولی نایابی کوردستان .

2- پەسندکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیارانی خولی پلە یەكی کوردستان وەرزی 2022-2023.

3- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سەیدسادق و یانەی سیروانی نوێ :
لیژنەی ڤیدیۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
دوای سەیرکردنی حالەتی دەرکردنی گۆڵپارێزی سیروانی نوێ (دلێر حاتەم ) دەرکەوت گۆڵپارێزی ناوبراو تۆپەکەی بەدەست لەناوچەی سزا کۆنتڕۆڵ دەکات بۆیە بڕیاری سڕینەوەی سزاکەی درا و لەیاری داهاتووی یانەکەی دەتوانێت یاری بکات .

4- سەبارەت بە یاری یانەی ئاڕاڕات و یانەی سۆران :
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 10ی تایبەت بەکارگێڕی و راهێنەران بڕیاردرا بە راگرتنی راهێنەری یانەی سۆران (رەفیق سەعید ) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی لێدوانی نادروست و گومان کردن لەدەستەی ناوبژیوانان .

5- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 6 ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 1ی خولی پلە یەکی کوردستان .

هەروەها یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوێنێ کاتی دەسپێکی  یارییەکانی لە گەڕی داهاتووە وە لە کاتژمێر 2:30 خولەکەوە گۆڕی بۆ کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button