Loading...
ئیسپانیا

ئەو جوێنە ئاشکرادەبێت کە پیکێ بە خیل مانزانۆی ناوبژیوانی داوە

Yariga App

جیرارد پیکێ نەیتوانی لە کۆتا یاری خۆیدا بە درێسی بارساوە یاری بکات پاش ئەوەی لە پشووی نیوەکان دا قسەیەکی بە خیل مانزانۆی ناوبژیوان وت و کارتی سووری وەرگرت.

بارسا لە نیوەی یەکەم دا گۆڵێک لەدواوە بوو وە رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی بە کارتی سوور دەرکرا،بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، پیکێ لە کاتی چوونە ژوورەوەی یاریزانان بۆ پشووی نیوەی یەکەم لەگەڵ ناوبژیوان بووە بە دەمەقاڵێیان و لە راپۆرتی کۆتاییشدا هاتووە کە ئەو یاریزانە سوکایەتی پێکردووە، سەرچاوەکەش دەڵێت پیکێ پێی وتووە “برۆ خۆت ب..ێ) ئەمەش وایکردووە مانزانۆ کارتی سووری بەروودا بەرزبکاتەوە.

پیکێ لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەشێوەیەکی لەناکاو بڕیاری وازهێنانی راگەیاند و یارییەکەی شەوی رابردووش بەرامبەر ئۆساسۆنا کۆتا یاری پیشەگەرانەی ئەو یاریزانە بوو.

Back to top button