ئیتاڵیا
مۆرینهۆ: لە ئەبراهام خۆی بپرسن کێشەی چییە!

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ پێی وایە دابەزینی ئاستی تامی ئەبراهام پەیوەندی بە نزیک بوونەوەی جامی جیهانییەوە هەیە.
تامی وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ رۆما نیشاندا بەڵام لەمساڵدا ژمارەی گۆڵەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە. ئەم هەفتەیەش رۆما دۆڕا بە لازیۆ و پاش ئەو یارییە پرسیاری ئاستی ئەبراهام لە مۆرینهۆ کرا، ئەویش وتی “لە خۆی بپرسن کێشەی چییە، بابەتەکە ئەوەیە کێشەیەکی هەیە یانیش ئەوەیە سەرقاڵە بە جامی جیهانییەوە ”
هێرشبەرە ئینگلیزییەکە پارساڵ ٢٧ گۆڵی بۆ گورگەکانی پایتەخت تۆمارکرد بەڵام ئەمساڵ تەنها سێ گۆڵی هەیە و دواین گۆڵی بەر لە دوو مانگ بوو.