یاریگا–
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ستایشی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەکەی دەکات.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری توتۆسپۆرتی ئیتاڵی سەرۆکی شاهانەکان لەبارەی راهێنەری یانەکەیان دەڵێت “ کارلۆ ئ باشترین راهێنەرە بۆ یانەکەمان، ئەو تەواو و بێ کەموکوڕییە و لە بەها و بیرۆکەکانمان تێدەگات، بۆیە یاریزانەکانیش لەگەڵ ئەو راهێنەرە دڵخۆشن و هەست بە ئارامی دەکەن “.
پێرێز لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندیەکئ زۆر باشی لەگەڵ ئانچێلۆتی هەیە گونجاوترین کەسیشە بۆ راهێنەرایەتی یانەکەی.