کوردستان

دەربەندیخان لە یاریگای خۆی دۆڕایەوە و ئاراراتیش پلەی یەکەمی وەرگرت

ئەمڕۆ لە دوا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی سۆران بە قورسی تووشی شکست هات و چەمچەماڵیش بۆ یەکەم جار لەم وەرزە گۆڵی تۆمار کرد و تۆڕەکەشی هەژێنرا.

لە پیرمام و لە یاریگای ئارارات یانەی سۆران بووە میوانی یانەی ئارارات، سۆران تووشی دۆڕانێکی گەورە هات و بە ئەنجامی  4 _ 1 گۆڵ یاریەکەی دۆڕاند، یانەی سۆران سێ یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامداوە هەر سێ یاری دۆڕاوە، خاوەن چوار خاڵە، یانەی ئارارات بەم سەرکەوتنە هاتە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان بە 11 خاڵ و هیچ دۆڕانێکی نیە لە خولەکە.

یانەی برایەتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی چەمچەماڵ، هەرچەندە یانەی میواندار بە دوو گۆڵ پێشکەوتن بەڵام یانەی برایەتی یاریەکەی یەکسان کردەوە و بە ئەنجامی 2 _ 2 یاری کۆتایی هات، برایەتی خاوەن چوار خاڵە و چەمچەماڵیش پێنجەم یەکسان بوونی تۆمار کرد و پێنج خاڵی هەیە.

لە یایگای فەرماندەیی لە شاری سلێمانی هەر دوو یانەی سیروانی نوێ و سەیدسادق بەیەک گەیشتن، یایەکەش بە ئەنجامی 0 _ 0 کۆتایی هات، سیروانی نوێ چوار خالی هەیە و یانەی سەیدسادقیش کۆی خاڵە کانی کردە پێنج خاڵ.

یانەی دهۆک سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا و لە نێو یاریگای دەربەندیخان بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە، دەربەند دووەم یاریە لە یاریگای خۆی تووشی شکست دەبێت، دوو سەرکەوتن و سێ شکستی هەیە و خاوەن 6 خاڵە، هەرچی یانەی دهۆکە لە ئەنجامە باشە کانی بەردەوامە و بەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ.

ئەنجامی یارییەکانی دوێنێش بەمشێوەیە بوو

پێشمەرگەی هەولێر 3  شێروانە 1

چوارقوڕنە 0  ئاکرێ 0

شەقڵاوە 4  زاخۆ 1

بابەتی زیاتر

Back to top button