Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاگ: رۆناڵدۆ کاپتنی چوارەمە و کاسیمیرۆ پێش ئەوە!

Yariga App

ئێریک تێن هاگ روونکردنەوە دەدات لەسەر پێدانی شارەی کاپتنی بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نا راستەوخۆ دەڵێت رۆناڵدۆ تایبەتمەندی سەرکردەی تێدانیە.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە دڵنیایی دا لەوەی کێشەکانی نێوان ئەو و کریستیانۆ بەمزووانە کۆتایی نایەت پاش ئەوەی ئەمڕۆ بۆ دەیلی مەیل وتی  “رۆناڵدۆ کاپتن بوو چونکە مەگوایەر لەسەر کورسی یەدەگ بوو، دی خیا  توانای سەرکردایەتی هەیە بەڵام گۆڵپارێزە و ئاگای لە دۆخی نێو یاری نیە، وە کاسیمیرۆ بەهەمان شێوە تایبەتمەندی سەرکردەی تێدایە ئەویش هێشتا بەباشی فێری ئینگلیزی نەبووە”.

ئەمە جگە لەوەی برونۆ فێرناندێز یشی بەر لە کاپتنە بەڵام ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکان یاری نەکرد.

لەو یارییەی کریس کاپتن بوو، یونایتد تووشی شکست هاتن و خودی یاریزانەکەش نزیک بوو لەوەی بە کارتی سوور دەربکرێت پاش شەڕێک لەگەڵ تایرۆن مینگزی بەرگریکاری تیمی بەرامبەر.

Back to top button