ئیتاڵیا
سێنسێی ئەژنۆی شکاوە

ستیفانۆ سێنسێی ناوەڕاستکاری ئینتەرمیلان کە ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ مۆنزا دەکات تووشی شکان هاتووە لە ئەژنۆی دا.
ئەمڕۆ سێنسێی بە گریانەوە یاریگای جێهێشت لەو یارییەی ٢-٠ شکستییان بە هێڵاس ڤێرۆنا هێنا پاش ئەوەی لە هەوڵێکی لێ سەندن دا ئەژنۆی کەوتە ژێر جەستەی خۆی.
پشکنینە تیشکییەکانی دەریان خست شکان هەیە لە ئێسکی فیبولا ی ئەژنۆ و بەلایەنیکەم چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.
سێنسێی وەک ناوەڕاستکارێکی بەهرەدار دەرکەوت بەڵام پێکان بەردەوام یەخەی دەگرێت و وەرزی رابردووشی بە خواستن لە سامپەدۆریا بەسەربرد.