کوردستان

شێروانە پلەی یەکەمی لە دەستدا و شەقڵاوەش یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022 لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان، شێروانە شکستی هێنا و شەقڵاوەش یەکەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا.

لە یاریگای قەڵادزێ یانەی چوارقوڕنە رووبەڕووی یانەی ئاکرێ بۆوە و یاریەکەش بە ئەنجامی 0 _ 0 کۆتایی هات.

لە پیرمام و لە یاریەکی بەهێزدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر میوانداری یانەی شێروانەی خاوەن پلەی یەکەمی کرد، سەرەتای یاری شێروانە گۆڵێکی تۆمار کرد بەڵام وەڵامی پێسمەرگەکان خێرا بوو کاتێک لە ماوەی 15 خولەک سێ گۆڵیان تۆمار کردوو ئەنجامی یاریش 3 _ 1 لە بەرژەوەندی پێشمەرگەی هەولێر کۆتایی هات و شێروانەی لە پلەی یەکەم هێنایە خوارەوە.

شەقڵاوە دوای چەند ئەنجامێکی خراپ، لە نێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 4 _ 1 گۆڵ سەرکەوتێکی گەورەی بە سەر یانەی زاخۆ دا تۆمار کرد و یەکەمین سەرکەوتنی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button