ئینگلتەرا
یونایتد ئامادەیە وان بیساکا بداتەوە بە کریستاڵ پاڵاس

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد رازییە ئارۆن وان بیساکا لە گواستنەوەی زستانەدا بگەڕێتەوە کریستاڵ پاڵاس.
ئارۆن لەم وەرزەدا بە تەواوی متمانەی ئێرک تێن هاگی راهێنەری لەدەستداوە و تەنها چوار خولەک بەشداری پێککراوە، ئەمە لە کاتێکدا لە ٢٠١٩دا بەرامبەر بە ٤٥ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە بۆ یونایتد.
بەگوێرەی سەن، یونایتد ئامادەیە بە بڕە پارەیەکی کەم دەستبەرداری بێت، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاست و هەروەها تەنها دوو وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە. هەرچی یانەی بەرامبەرە بە بەرپرسانی ئۆڵدترافۆردیان راگەیاندووە تەنها بە خواستن ئارەزووی دەکەن چونکە پارەی گواستنەوەکەیان پێ نیە.