ئیتاڵیا
ئەستێرە تازەکەی ناپۆلی تووشی پێکان هات

کڤیچا کڤاراتسکیلیای ئەستێرەی یانەی ناپۆلی تووشی پێکان هات و لە یارییە ئاگرینەکەی هەفتەی نوێ بەرامبەر ئەتەلەنتا بەشدارنابێت.
ناپۆلی لە ریزبەندی خولی ئیتاڵیدایە و تا ئێستا هیچ یارییەکی کاڵچیۆی نەدۆڕاندووە. وابڕیارە سبەی شەممە لە یارییەکی بەهێزدا رووبەرووی ئەتەلەنتا ببێتەوە. بەڵام بەر لەو یارییە راگەیەندرا کڤارای ئەستێرەی ناپۆلی ئەمڕۆ لە مەشقەکان پێککراوە و بۆ ئەو یارییە دوورخراوەتەوە.
هێشتا رانەگەیندراوە بە تەواوی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە چەند دەبێت بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە سبەی یاری ناکات.
ناوبراو لەم وەرزەدا لە ١٢ یاری خاوەنی شەش گۆڵ و حەوت ئەسیستە. هەروەها لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی دوو گۆڵە و سێ ئەسیستە لە پێنج یاریدا.