Loading...
ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەو کەسەی ڤینیسیوس و رۆدریگۆی بۆ مەدرید هێنا هەوڵ بۆ ئێندریک دەدات

Yariga App

یاریگا-جونی کەڵافات لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە راسپێردراوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی  ئێندریک فیلیپی نوێترین بەهرەی بەڕازیلی بدات.

ئێندریک تەمەنی تەنها ١٦ ساڵە و دیارترین ئەستێرەی تازە دەرکەوتووی وڵاتی بەڕازیلە، ریاڵ مەدریدیش دوای ئەو سەرکەوتنە لە گواستنەوەی ڤینیسیوس و رۆدریگۆ بەدەستهێنا، بەگوێرەی ئەی بی سی ئیسپانیا  ئەمجارەیان جونی کەڵافاتی راسپاردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئێندریک بدات.

کەڵافات بەرپرسی دۆزەرەوەی بەهرەیە لە مەدرید و پێشتر توانیویەتی ڤینی و رۆدریگۆ بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، مەدرید نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە بۆ هاوینی داهاتوو، بەڵام باوکی ئێندریک رەتیکردووەتەوە هێشتا لەگەڵ هیچ یانەیەک رێککەوتبن.

Back to top button