Loading...
ئیتاڵیا

چوار هاندەری ئەڵتراسی ئینتەر بە توندی سزادران

Yariga App

دادگای میلان  چوار هاندەری ئەڵتراسی یانەکەی دا بەهۆی ناچارکردنی هاندەرانی یانەکە تاوەکو یاریگا جێبهێڵن.

لە یارییەکەی بەرامبەر سامپدۆریا، ئەو هاندەرانە بە زۆرە ملێ بەشێکی یاریگاکەی خۆیان بە هاندەران چۆڵکرد  کە بە کورڤا نۆرد ناسراوە.

ئەڵتراسەکان ئەم کارەیان بەهۆی ئەوە ئەنجامدا، چەند رۆژێک بەر لەوە یەکێک لە سەرکردەکانیان بە ناوی ڤیۆتۆریا بۆیۆچی تەقەی لێکرا و کوژرا، ئەوانیش وەک کاردانەوەیەک ئەو کارەیان ئەنجامدا. ئەمە لەکاتێکدا بۆیۆچی ٢٦ ساڵ لە زیندان دابوو بەهۆی بازرگانی مادەی هۆشبەر، رفاندن و دزیکردن.

گازیتا رایگەیاند ئەو چوار هاندەرە لەلایەن دادگاوە لە  نێوان ساڵێک بۆ پێنج ساڵ سڕدەکرێن و رێگەیان پێنادرێت بێنە نێو یاریگاو هیچ یاریگایەکی دیکەی وەرزشی

Back to top button