یاریگا-
جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات هەڵوێستێكی جوانی بەرامبەر یانەكەی دەربڕی دوای وازهێنانی لە یاریكردن.
شەوی ڕابردوو بە پارچە ڤیدیۆیەك پیكێ ڕایگەیاند كە واز لە یاریكردن دەهێنێت و یاری بەرامبەر ئەلمیریا كە ڕۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت كۆتا یاری دەبێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو پیكێ دەستبەرداری تەواوی گرێبەستەكەی بووە كە ماوەتەوە لەگەڵ بارسێلۆنا.
هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرایكردووە كە شەوی ڕابردوو ئێوارە خوانێك بۆ یاریزانەكان و دەستەی ڕاهێنەران ساز كراوە بە مەبەستی ماڵئاواییكردن بووە لە پیكێ.