ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
دی خیا قوربانی بە موچەکەی دەدات لە پێناو مانەوە دا

دەیڤد دی خیا ئامادەیە موچەکەی کەمبکرێتەوە لەپێناو ئەوەی لە مانچێستەریونایتد بمێنێتەوە.
گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە هەفتانە ٣٧٥ هەزار پاوەند وەردەگرێت و یەکێک لە پڕ داهاتترین یاریزانانی خولەکە بەڵام ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت. بەگوێرەی ئەتلەتیک دی خیا ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٣٢ ساڵ و چاوی لەوەیە یانەکە گرێبەستێکی نوێی پێشکەش بکات بۆ ئەوەش ئامادەیە موچەکەی بەرێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە.
ئەم پرسە رووبەرووی تێن هاگی راهێنەر کرایەوە ئەویش لە وەڵامدا وتبووی ئەوان تا ساڵی ئاییندە هیچ بڕیارێک نادەن سەبارەت بە دی خیا.