Loading...
ئیتاڵیا

ساری: ئەگەر ئەوە بڵێم کە دەمەوێت، شەش مانگ دوورم دەخەنەوە

Yariga App

ماوریزیۆ ساری راهێنەری لازیۆ توڕەیە لە ناوبژیوان بەڵام لە ترسی راگیران ناوێرێت قسە بکات.

ساری و لازیۆ لەم هەفتەیەی کاڵچیۆ ١-٣ تووشی شکست هاتن بەرامبەر سالێرنیتانا، لەو یارییەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە وەکو یەدەگ بەشداری بە میلینکۆ ساڤیجی ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی کرد بەهۆکاری ئەوەی کارتی زەرد وەرنەگرێت و بتوانێت هەفتەی ئاییندە لە دێربی رۆما بەشداربێت، بەڵام ناوبراو نیوەی دووهەم بەشداریکرد و ناوبژیوان کارتی زەردی بەروودا بەرزکردەوە.

ساری دوای یارییەکە وتی “تەنانەت فاوڵیش نەبوو نەک کارت، بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی  خۆی بپارێزێت لە بەرکەوتنەکە و یاریزانی تیمی بەرامبەر درەنگ کەوت، بەڵام ئەگەر ئەوە بڵێم کە دەمەوێت شەش مانگ رامدەگرن”.

سەبارەت بە یارییەکەش وتی “باش یاریمان کرد تا گۆڵی بەرامبەر، بەڵام پێمان وابوو یارییەکە کۆتایی هاتووە و دەتوانین براوە بین ئەوەش وایکرد وەک پێویست هەوڵ نەدەین و دۆڕاین”.

Back to top button