
پاوڵ پۆگبا تووشی پێکانێکی ماسولکە دەبێت لە کاتی چارەسەری سروشتی بۆ چاکبوونەوە لە پێکانی ئەژنۆ!
پۆگبا هاوینی ئەمساڵ گەڕایەوە یوڤێنتۆس بەڵام تا ئێستا بەهۆی پێکان بەشداری لە هیچ یارییەک نەکردووە. ناوبراو نزیک بوو لە گەڕانەوە و هەروەها ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ جامی جیهانی بەهێز بوو بەڵام بەگوێرەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، پۆگبا سەرقاڵی ئەو مەشقانەی نێو یاریگا بووە کە پێویست بووە بۆ چاکبوونەوە و لەوکاتەدا تووشی پێکانێکی ماسولکە بووە لە رانی دا بەهۆی زۆر دوورکەوتنەوەی لە مەشق و یاریگاکان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پێکانە پێویستی بە ١٠ رۆژی دیکەیە بۆ چاکبوونەوە و ئەمەش ترسی ئەوەی درووستکردووە ناوبراو نەتوانێت بەر لە جامی جیهانی بگەڕێتەوەو توانای جەستەیی بەدەست بهێنێتەوە.