کلۆپ: بیانوومان پێ نیە بۆ دۆڕانەکان

یۆرگن کلۆپ باسی شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی شەوی رابردوویان دەکات بەرامبەر لیدز یونایتد.
لیڤەرپوول لە قەیرانێکی قوڵی ئاست و ئەنجامدایە و شکستەکەی دوێنێش، هێندەی تر برینەکانی قوڵترکرد. کڵۆپی راهێنەر پاش یارییەکە وتی “هەمووکاتێک زەحمەت نیە بۆ ئێمە کۆنترۆڵی یاریگا بکەین، بەڵام لەم یارییە زەحمەتمان چەشت، هیچ بیانوویەکیش نیە بۆ ئەوە بەڵام لە یەکەم رۆژەوە کێشەی پێکان و یاریزانمان هەیە کە توانای جەستەیی وەک پێویست نیە، ئەمە هۆکاری ئەوەیە بەشێک لە یاریزانەکان زۆر یاری دەکەن، چەند رۆژێکی دیکە رووبەرووی ناپۆلی دەبینەوە و پێویستمان بە ١١ یاریزانە کە باری جەستەییان وەک پێویست بێت، دوای ئەوەش راستەوخۆ رووبەرووی تۆتنهام دەبینەوە، ئەمە دۆخی ئێمەیە. دەبێت بجەنگین بۆ دروستکردنەوەی متمانە و هەستکردن بە ئاسوودەیی، وە ئێمەش جەنگاوەرین”.
لیڤەرپوول کۆتا دوو یاری پریمەرلیگی بەرامبەر لیدز و نۆتنیگهام دۆڕاندووە و هەردووکیان لە ناوچەی دابەزینن بۆ پلە یەک.