Loading...
ئیسپانیا

بەنزیمە لە یارییەکەی جیرۆنا دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا-بەفەرمی کەریم بەنزیمە لە یارییەکەی سبەینێی ریاڵ مەدرید بەرامبەر جیرۆنا بەشدارنابێت.

کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری مەدرید، پێکهاتەی بانگهێشتکراوی راگەیاند و ناوی بەنزیمەی تێدانیە.  راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەش وتی “ئەو پێکانی نەماوە  و مەشقەکانیشی ئەنجامدا بەڵام دوای مەشقەکان هەستمان کرد پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ چاک بوونەوە و ئێمەش رێزی ئەوە دەگرین”.

هەریەک لە فێدی ڤاڵڤێردی، رۆدریگۆ و ماریانۆ دیاز لە پێکان و نەخۆشییەکانیان چاک بوونەتەوە و بانگهێشتکراون بەڵام چاوەڕوانناکرێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن بە تایبەت رۆدریگۆ کە ئەگەر دوورخستنەوەی هەبوو بۆ ئەم یارییە.

Back to top button