Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: کات و شوێن و یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی کات و شوێن و یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیای راگەیاند.

هاوشێوەی ساڵی رابردوو،  بە بەشداری براوەی لالیگا، دووهەمی لالیگا، براوەی کۆپا دێل رەی و دووهەمی کۆپا دێل رەی ئەنجام دەدرێت.

بەو جۆرەش ریاڵ مەدرید رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە و بارسێلۆنا رووبەرووی ریاڵ بیتس دەبێتەوە، وە براوەی ئەم دوو یارییە لە یاری کۆتایی بەیەک دەگەن.

یارییەکان لە رۆژانی ١١ تاوەکو ١٥ی مانگی یەکی ساڵی نوێ لە شاری ریازی سعوودیە ئەنجام دەدرێن.

پارساڵ ریاڵ مەدرید توانی ئەو ناسناوە بباتەوە.

Back to top button