ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ
ریاڵ مەدرید قازانجی دارایی کرد لە شکستی هاو نیشتیمانییەکانی

یانەی ریاڵ مەدرید بڕە پارەیەکی زۆر وەردەگرێت بەهۆی ئەوەی سەرجەم یانەکانی دیکەی وڵاتەکەی لە خولی پاڵەوانەکان دەرکران.
بەشێکی ئەو پارەیەی دەدرێتە ئەو یانانەی دەگەنە قۆناغی ١٦ـەوە بۆ هەر وڵاتێک جێگیرە، بەگوێرەی مارکاش ریاڵ مەدرید تەواوی ئەو پارەیەی بۆ یانەکانی ئیسپانیا دیاریکراوە وەردەگرێت کە ٤.٧ ملیۆن یۆرۆیە.
شەوی رابردوو هەردوو یانەی بارسێلۆنا، ئەتڵەتیکۆ مەدریدی چانسی گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکانیان بەفەرمی لەدەستدا و بەر لەوانیش سیڤیلیا بەهەمان ئەنجام چوو.
ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، تەنها یەک یانەی ئیسپانی بگاتە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان.