ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ
کۆنتی: ڤاڕ ئەو گۆڵەی ئێمەی رەتنەدەکردەوە ئەگەر بۆ یانەیەکی گەورە بووایە!

ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەڵێت ڤاڕ بۆ بچووکەکانە و ئەگەر یەکێک لە یانە گەورەکان بووایە، گۆڵەکەی کۆتا خولەکیان هەژماردەکرا.
تۆتنهام و سپۆرتینگ بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان بەرامبەربوون، بەڵام لەکۆتا خولەکی یارییەکەدا ڤاڕ گۆڵێکی گوماناوی تۆتنهامی رەتکردەوە و بەو گۆڵەش گەیشتنیان بە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر دەکرد.
بڕیارەکەی ڤاڕ کۆنتی توڕەکرد و ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە، ناوبراو دوای یارییەکە وتی “گۆڵەکەی ئێمە دروست بوو، تێناگەم ئەو هێڵە چی بوو ڤاڕ داینابوو، پێم وایە ڤاڕ زیانی گەورە دەدات، دەمەوێت ببینم کە ئەگەر ئەمە یانەیەکی گەورە بووایە ئامادەبوون ئەو گۆڵەیان رەتبکەنەوە؟”.
سەبارەت بە کارتە سوورەکەشی وتی “هەمووان رایانکردە نێو یاریگا بەڵام تەنها من دەرکرام چونکە من بەناوبانگترین کەسی ناو یاریگا بووم!”.