Loading...
ئیتاڵیا

یۆڤی لە کێشەیەکی گەورەدایە و رۆناڵدۆش تێوەگلاوە

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس لەژێر لێکۆڵینەوەیەکی چڕدایە و تۆمەتبارە بە ساختەکردنی بەڵگەنامەی ژمێریاری و خەرجییەکانی یانەکە.

داواکاری گشتی شاری تورین رایگەیاند ئەوان لێکۆڵینەوە دەکەن لە حسابی ساڵانی ٢٠١٩، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢١ی  لەگەڵ خەرجی و موچەی ١٦ بەڕێوبەری گشتی لە نێویاندا ئانیێلی سەرۆک و نێدڤدی بەڕێوبەری گشتی بە هۆکاری ئەوەی ئەوان بەڵگەنامەیان شاردووەتەوە و ساختەیان کردووە بەمەبەستی خۆ دزینەوە لە باج و وەرگرتنی هاوکارییەکانی تایبەت بە کۆڤید سەرەڕای ئەوەی بە نهێنی رێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ یاریزانەکانیان کردووە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی واژووی لەسەر بەڵگەنامەیەک هەیە لەگەڵ یوڤێنتۆس بە بەهای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا یۆڤی بۆی نەبووە لە گەرمەی قەیرانی کۆڤید دا بڕە پارەیەکی لەو جۆرە خەرج بکات. لەو بەڵگەنامەیەدا، یۆڤی ئامادەیی دەربڕیووە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بداتە رۆناڵدۆ ئەگەر یانەکەش جێبهێڵێت، وە ئەم بەڵگەنامەیە لە تۆمارە فەرمییەکاندا نەنوسراوە و پێشکەشی حکومەت نەکراوە.

Back to top button