ئامۆریم: خەون بە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ دەبینین
یاریگا–
رۆبن ئامۆریم، راهێنەری یانەی سپۆررینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی نایشارێتەوە ئەوان خەون بە گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەکانیان دەبینن، لە هەمان کاتدا بە کارێکی ئەستەمی دەبینن.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر تۆتێنهام لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی دۆن گووتی “ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە و ئێستا یاریزانی مانچستەر یونایتدە. منیش بە هەمان شێوە وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەمەوە کە وەڵامی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی پورتوگالم داوەتەوە کاتێک ئەم پرسیارەم لێکراوە. دۆن ئێستا یاریزانی شەیتانە سوورەکانە، هەمووان لە سپۆرتینگ لیسبۆن خەون بە گەڕانەوەی ئەو دەبینن، بەڵام ئێمە سەرچاوەی داراییمان بەهێز نییە بۆ پێدانی مووچەی ئەو یاریزانە. بۆیە پێموایە لە مانچێستەر دڵخۆشە و تەنها ئەوەیە کە یاری ناکات، بۆیە ئەوە تاکە کێشەی ئەوە “.
رۆناڵدۆ هەر ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە زستانی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.