یاریگا–
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی هەیە.
یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی کۆنمیبۆل دەڵێت “ خەونی گەورەم ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ ڕۆزاریۆ سێنتڕاڵ و ماوەیەکی زۆرە خەونی گەڕانەوەم بۆ تیپی یەکەمم هەیە. بێگومان ئاسان نییە، بەڵام پێم خۆشە ئەم خەونەم بێتە دی. یاریزانانی وڵاتەکەم خەون بە یاریکردن لە ئەوروپا دەبینن، بەڵام خەونی من ئەوەیە بگەڕێمەوە وڵاتەکەم “.
دی ماریا هاوینی رابردوو دوای جێهێشتنی ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد.