ئیسپانیا
ئەگوێرۆ: هەڵەی مێسی نەبوو لە بارسا رۆیشت

سێرجیۆ ئەگوێرۆ جارێکیتر بەرگری لە لیۆنێل مێسی هاوڕێی دەکات لە باسی رووداوە مێژووییەکەی هاوینی ٢٠٢٠ کاتێک لیۆنێل مێسی بارسێلۆنای جێهێشت.
ئەگوێرۆ بۆ ئێل چیرینگیتۆ وتی “کاتێک مێسی نزیک بوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا، هەر سێ چوار رۆژ جارێک داوای دەکرد وێنەی بگرن لەگەڵ درێسەکە، ئەو تەنانەت لە گفتوگۆکانی مامەڵەی تازەکردنەوەکەدا نەبوو، بەڵام لە کۆتاییەکان دا پێی وتم هێشتا دوورین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە و داوای وێنەی نەکردەوە ، ئەو بەنیازی مانەوە بوو.”
بارسا دەستبەرداری ئەفسانە زیندووەکەی بوو کاتێک یاساکانی یاری خاوێنی ئیسپانیا رێگەیان نەدا مێسی بەو موچەیەی داوای دەکرد لە یانەکە بمێنێتەوە.