ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: مایکڵ کاریک یەکەم ئەرکی راهێنانی گرتە ئەستۆ

ئەمڕۆ یانەی میدڵسبرۆ بەفەرمی رایگەیاند مایکڵ کاریک ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەکەیانی گرتووەتە دەست.
ئەستێرە مێژووییەکەی مانچێستەر یونایتد چەند هەفتەیەکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ ئەوەی جێگەی کریس وایڵدەری راهێنەری پێشوو بگرێتەوە، سەرەنجام ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا راهێنەرە ٤١ ساڵەکە گرێبەستەکەی واژۆکردووە.
بەگووتەی میدیاکانی ئینگلتەراش هۆکاری دواکەوتنەوەکە، پەیوەندی بەوەوە هەبووە ناکۆکی هەبووە لەسەر دیاریکردنی یاریدەدەرانی راهێنەر بەڵام سەرەنجام گەیشتوونەتە ئەنجام.
میدڵسبرۆ لە پلەی ٢١ی خولی پلە یەکی ئینگلتەرایە لە کۆی ٢٤ یانەیە پاش کۆکردنەوەی تەنها ١٧ خاڵ دوای ١٦ یاری.