ئیتاڵیا
بەفەرمی جارێکیتر ئینتەرمیلان بۆ فرۆشتنە

خێزانی ژانگ خاوەنداری یانەی ئینتەرمیلان داوایان لە نوسینگەی پارێزەری لاسام و واتکینس کردووە یانەی ئینتەرمیلان بفرۆشن.
بەگوێرەی میدیا سێت، سونینگی سەرۆکی یانەکە دەسەڵاتی تەواوی داوەتە ئەو پارێزەرانە بۆ ئەوەی بە زووترین کات کڕیارێک بدۆزنەوە، ئەمەش بە هۆکاری خراپی دۆخی دارایی یانەکە. ئەمە جگە لەوەی هەردوو بانکی زەبەلاحی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس و راین گروپ راسپێردراون کە بە لایەنە داراییەکانی فرۆشتنەکە هەڵبستن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سونینگ دەیەوێت بەر لە ناوەڕاستی ٢٠٢٤ یانەکە بفرۆشێت، چونکە تائەوکاتە دەبێت ئەو ٢٢٥ ملیۆن دۆلارە قەرزە بدەنە کە پێشتر لە ئۆکتریی کردبوویان