
گاری نیڤڵ ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر یونایتد داوا لە یانەکە دەکات بە زووترین کات کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان بهێنن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
رۆناڵدۆ لە یارییەکەی ئیوارەی ئەمڕۆ بەرامبەر چێلسی دوورخرابووەوە و پەیوەندییە خراپەکەی لەگەڵ تێن هاگی راهێنەر درێژەی هەیە. نیڤڵی شیکەرەوەی سکای سپۆرت سەبارەت بە دۆخی ئەفسانە زیندووەکە وتی ” هەفتەیەکی گەورە بوو بۆ تێن هاگ بەهۆی هەموو ئەو کێشانەی لە دەورییەتی و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ، پێم وانیە ئەو چارەسەرێکی دیکەی هەبووبێت جگە لە سزادانی رۆناڵدۆ چونکە ئەمە دووهەم جارە روودەدات و جێگەی قبوڵ کردن نیە، راستییەکەش ئەوەیە ئەوان بە بێ رۆناڵدۆ باشتر یاری دەکەن، ئەمە راستییەکە تێن هاگیش دەیزانێت بۆیە باشترە هەر هەفتەی داهاتوو بەیەکەوە دابنیشن وکۆتایی بە پەیوەندی نێوانیان بهێنن”.
مانچێستەر یونایتد ١-١ لەگەڵ چێڵسی بەرامبەربوو لەو یارییەدا بەڵام لە زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزەدا کە رۆناڵدۆ بەشداری نەکردبێت، یانەکە ئەنجامی باشتری بەدەست هێناوە.