
پیتەر شمایکڵ نیگەرانە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەمەش لە درێژەی کاردانەوەکان دژی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاش جێهێشتنی یاریگا لە یارییەکەی تۆتنهام.
رۆناڵدۆ بەر لەوەی یارییەکە کۆتایی بێت یاریگای جێهێشت بەهۆکاری ئەوەی بەشداری پێنەکرا، هەوڵەکانی ئەمڕۆش ئاماژەیان بەوە کرد کە تێن هاگ داوای لێکردووە لە کۆتا ١٠ خولەک بەشداری بکات و کریس رەتیکردەوەتەوە.
شمایکڵی گۆڵپارێزی مێژووی مانچێستەر بۆ رادیۆ پێنجی بی بی سی وتی “من هەمیشە پشتگیری رۆناڵدۆ دەکەم بەڵام ئەمە یەکەمجارمە کە دەڵێم بێ هیوای کردم. مانچێستەر لە قۆناغی گۆڕانکاریدایە،لەدوای سێر ئەلێکس پێنج راهێنەرمان گۆڕیووە و یەکەمجارە هەست بەوە دەکەین راهێنەرێک بیرۆکەیەکی روونی هەیە و یانەکە بەرەو باشی دەبات، پێویستە هەمووان تێگەیشتووبن لەو بارەیەوە”.
هاوکات هەر ئەمشەو، یونایتد دوورخستنەوەی رۆناڵدۆی لە پێکهاتەی یانەکەی راگەیاند بۆ یارییەکەی چێڵسی.