ئاسیا
ئەلناز ریکابی وەک پاڵەوان لە ئێران بەخێرهاتن کرایەوە

یاریگا-ئەلناز ریکابی لەلایەن هاونیشتیمانییانیەوە وەکو پاڵەوان لە فڕۆکەخانە بەخێرهاتن کرا پاش ئەوەی بە بێ حیجاب لە کۆریای باشوور بەشداری پاڵەوانێتی هەڵگەڕان بەسەر بەرزاییدا کرد.
ئەلناز یەکەم کچە ئافرەتی ئێرانە بوێرێت بە بێ حیجاب بەشداری پاڵەوانێتییەک بکات لە ناوخۆ بێت یان دەرەوە، ئەمە وایکرد ناوبانگێکی زۆر پەیدا بکات و کاتێکیش گەیشتەوە وڵاتەکەی لەلایەن سەدان کەسەوە بەگەرمی بەخێر هاتن کرا.
ریکابی لە فڕۆکەخانە وتی “لە راستیدا بە ترسێکی زۆرەوە هاتمەوە بەڵام سوپاس بۆ خوا تا ئێستا هیچ شتێکم بەسەر نەهاتووە’.
لەنێو ئەو کەسانەشی کە هاتبوونە پێشوازی ژمارەیەکی زۆر ئافرەتی بێ حیجابی تێدابوو، ئەمەش پاش خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە دژی حیجابی زۆر ملێ و پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان لە ئێران.