ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ
ڤان نیستەلڕۆی: هاندەرانی ئارسناڵ قەرزاری منن

رود ڤان نیستەڵڕۆی دەڵێت پێویستە هاندەرانی ئارسناڵ بەگەرمی بەخێرهاتنی بکەن چونکە بەهۆی ئەوەوە ئارسناڵ توانی بێ شکست ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ.
ئەمشەو ڤان نیستەڵڕۆی هێرشبەری پێشووی مانچێستەریونایتد وەک راهێنەری ئایندهۆڤن دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا لە میانەی یاری یۆرۆلیگی یانەکەی بەرامبەر ئارسناڵ.
ڤان نیستەڵڕۆی بەر لە یارییەکەیان وتی “پێشبینی ئەوە دەکەم هاندەرانی ئارسناڵ بەفەرمی بەخێر هاتنم بکەن چونکە ئەگەر ئەو لێدانە سزایەم گۆڵ بکردایە ئەوا نەیاندەتوانی ببنە پاڵەوانی پریمەرلیگ بە بێ ئەوەی تووشی شکست بن”.
لە ساڵی ٢٠٠١ ئارسناڵ لەسەر دەستی ئارسن ڤینگەر بە بێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت بوونە پاڵەوانی خولەکە بەڵام لە هەفتەی شەشەم دا نیستەڵڕۆی ئەوکاتەی هێرشبەری مانچستەر بوو لە کۆتا خولەکی یارییەکەیان بەرامبەر ئەوان لێدانێکی سزای لەدەست دا.