ئیتاڵیا
ئەگەری دوورکەوتنەوەی ئیمۆبیل هەیە تا ٢٠٢٣

گۆڵکاری یانەی لازیۆ چیرۆ ئیمۆبیل تووشی پێکان هاتووە و چاوەڕوان ناکرێت تا ساڵی نوێ بگەڕێتەوە.
ئەستێرەی یەکەمی یانە ئیتاڵییەکە تووشی پێکان هاتووە لە ماسولکەی بایسێپ و بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئەگەری ئەوە زۆرە نەتوانێت بەر لە هاتنی ساڵی نوێ بگەڕێتەوە.
لازیۆ لەم دوو مانگەدا چەند یارییەکی چارەنووسازی لەبەردەمدایە و پێویستی بە بردنەوەیە لە میدتیلاند و فێینۆرد لە یۆرۆلیگ بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، لە خولی ئیتاڵیش لەو ماوەیەدا رووبەرووی یوڤێنتۆس، ئەتەلەنتا و رۆما دەبێتەوە
چیرۆ لەم وەرزەدا دووبارە گۆڵکاری لازیۆیە بە ٦ گۆڵ لە ١٠ یاریدا. لەو کاتەوەشی گەڕاوەتەوە یانەکە ١٨٩ گۆڵی لە ٢٧٣ یاریدا تۆمارکردووە.