ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
توخێل ئەرکی سیڤییای رەتکردووەتەوە

تۆماس توخێل ئۆفەرێکی یانەی سیڤییای رەتکردووەتەوە تاوەکو ئەرکی مەشق و راهێنانی یانە ئەندەلوسییەکە بگرێتە ئەستۆ.
بەگوێرەی گۆڤاری بیڵدی ئەڵمانی، توخێلی هاونیشتیمانییان لەم مانگەدا داوایەکی سیڤییای رەتکردووەتەوە بە هۆکاری ئەوەی چاوی لە “ئاڵنگارییەکی گەورەترە”.
دواتر سیڤییا، ئەو پۆستەی بەخشی بۆ خۆرخی سامپاولی و لە یەکەم یاریشیدا، ئەو یانەکە ١-١ لەگەڵ ڤالێنسیا بەرامبەر بوو. ئەو یانەیە تا ئێستا وەرزێکی خراپ بەڕێ دەکات و لە پلەی ١١هەمی ریزبەندی لالیگا دێت.